|
به‌گرنگی
ده‌زانم له‌م
ماڵپه‌ڕه‌وه
بتوانم
ده‌رباره‌ی
خۆم و کاری
هونه‌ریم به‌شێوه‌یه‌کی
کورت شێوازی
کاره‌کانم و هه‌روه‌ها
بۆچونه‌گشتیه‌کانم
بۆ ئێوه‌ی
خۆشه‌ویست
به‌ر چاو
بخرێت. ده‌رباره‌ی
کاره‌کانم و
شێوازی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئاواته‌کانم
و خه‌وی گه‌وره‌ی
مناڵیم و هه‌رزه‌کاریم
وه گه‌ڕانم
به‌بزێویو
به به‌رده‌وام
به‌دوای ئه‌و
خۆراکه
هونه‌رییه‌ی
که له‌و کات
و سه‌رده‌می
گونجاوی هه‌رزه‌کاریم
وه‌ک هه‌زاره‌های
وه‌ک خۆم له‌نێو
هونه‌ری
کوردی به‌دوویدا
گه‌ڕاوین..
هه‌ڵبه‌ته
ئێمه‌ی کورد
گه‌نجینه‌یه‌کی
زۆرمان له
ئاواز‌و
گۆرانی چ
فۆلکلۆر یان
کلاسیک هه‌یه
، که ئه‌توانم
بڵێم که‌هه‌ریه‌که‌یان
جۆراو جۆری
کات و چینی سه‌رده‌می
خۆیانیان
پێوه‌دیاره
، که‌واته
ده‌توانم
بڵێم ئاواز
له گشت
دنیادا چین
چین دێن و به‌ره‌و
به‌رزبونه‌وه
ده‌ڕۆن و به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌چن. که‌واته
مه‌حاڵی
هونه‌ری
میللی ناکرێت
به‌ڵام ده‌بێت
به‌ره‌وپێشه‌وه
وه‌ک بنچینه
یه‌ک به‌ره‌و
پێشه‌وه
ببرێت. من به‌گرنگی
ده‌زانم واز
له هونه‌ر بهێنرێت
زۆر به سه‌ربه‌ستی
له‌گه‌ڵ
کاته‌کانی
خۆی دا به‌ره‌و
پێشه‌وه و
له‌گه‌ڵ
پێداویستی
بار‌و دۆخی
گۆڕان کاری کۆمه‌ڵایه‌تی
میلله‌ته‌که‌ماندا
بڕوات. که به‌داخه‌وه
له هونه‌ری
کوردی‌دا به‌م
شێوه‌یه
نیه! کاری
بۆکراوه به‌ڵام
هێشتا که‌مه‌که
هێشتا زیاتر
له‌و باره
میللیه‌ی
خۆی دا ماوه
نه‌ک وه‌ک
کلاسیکیش..
ئێمه‌ی
کورد ئه‌مڕۆ
ئاستی فیکری
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیمان
زۆر زۆر به‌ره‌و
قۆناغێکی
پێشه‌وه
چووه و
زیاتریش ده‌بێت
وه نه‌وه‌ی
تازه‌مان
زۆر ڕۆشن
بیرتر ده‌بن
و له گه‌ڵیشیداته‌نگ
و چه‌ڵه‌مه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تیمان
ئاڵۆزتر ده‌بێت
.. به‌کورتی
هونه‌ری
کوردی و هونه‌رمه‌ندیش
زۆر به‌هیزتر
و ڕۆشن بیرتر
ده‌بێت کاری
خۆیان ئه‌نجام
بده‌ن. له هه‌مووشی
گرنگ تر خه‌می
گه‌وره‌مان
بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی هونه‌ری
ئێمه‌ی کورد
که‌تا ئه‌مڕۆ
ده‌ست خراوه‌ته
سه‌رده‌می و
ده‌نگ به‌رز
نه‌بووه. به‌گرنگیشی
ده‌زانم که
ئه‌م بنچینه
جوانه
میللیه‌و
فۆلکلۆره‌ی
که هونه‌ری
کوردی هه‌یه‌تی
به‌ره‌و
پێشه‌وه‌ی
به‌رین له‌گه‌ڵ
ئه‌مڕۆماندا
بیگونجێنین.
که جیاوازی
فیکری و ئه‌ده‌بی
زیاتر به‌ره‌و
پێشه‌وه به‌ر
له سه‌د ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
چووه. ئیتر
بۆ هونه‌رێکی
زیاتر ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ و بۆ ئه‌مڕۆ
و سبه‌ینێی
کورد.
کوردۆ.
|